دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێ شەمە كە دەكاتە یەكی مانگی ئەیلو دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

زیاد جەبار، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رۆژی سێشەممە پشووی هاوینەی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ خوولی پاییزە دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا بەرنامەی كاری دەسپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان دیارینەكراوەو بەڵام هەر فراكسیۆنە و لەم خولەدا ئامادەكاری بۆ ئەو پرۆژە و پێشنیازانە دەكات كە دەیەوێت كاریان لەسەر بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وتیشی، “لە خولی بەهارەی پەرلەمان لە كۆی ٣٤ پرۆژە كە گفتوگۆیان لەسەر كراوە ١٩ پرۆژەیان لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە پێشكەشكراون”.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان لە ساڵێكدا دوو وەرزی گرێدانی هەیە، خولی بەهارە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دەست پێ دەكات تا كۆتایی مانگی حوزەیران، خولی پاییزەش لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەست پێ دەكات تا كۆتایی مانگی كانوونی یەكەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا