دارا سێكانیانی: لەمپەر لەبەردەم هەڵبژاردن قەوارەی هەرێم رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت لەمپەری بەردەم هەڵبژاردن دەستكەوتەكان روبەڕوی ئایندەیەكی نەخوازراو دەكاتەوە.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دروستكردنی هەر لەمپەرێك لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، قەوارەی هەرێمی كوردستان روبەڕوی مەترسی گەورە دەكاتەوە، دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان كە بەرهەمی قوربانی دەیان ساڵەی گەلەكەمانە روبەڕوی ئایندەیەكی نەخوازراو دەبێتەوە.

راشیگەیاندوە، ئەم عەقڵیەتەی كەوا بیر دەكاتەوە یان دەبێت كوردستان بۆ من بێت یان نابێت بۆ كەسبێت، چۆن لە رابردودا نەهامەتی گەورەی بەسەر خاك و خەڵك و وڵاتدا هێنا لە داهاتودا قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا