ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانكردنی بودجە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

رۆژی سێشەممە12-12-2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوەی پەنجایەمینی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا بڕیاری دا بە گواستنەوەی بڕی (43,769,149,000) دینار لە چوارچێوەی بودجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە بۆ سەر هەژماری هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.

هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی دەسەڵات بە سەرۆكی دەستەی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرپەرشتیكردنی كارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە مەرسوومێكدا رۆژی (25ی شوباتی 2024) ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە و سەرجەم لایەنەكانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا