“بۆشایی یاسایی رێخۆشكەرە بۆ پێشێلكاری گەورەی میدیایی”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، رووداوی خۆسووتاندنی گەنجێك و رووماڵكردنی لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندنەوە، پێشلكارییەكی گەورەیە، هۆكاری زۆربوونی پێشێلكارییەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییە یاساییانەی لە بواری میدیادا هەمانە.

سەلمە فاتح سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەوەی روویدا راچڵەكینێكی دیكە بوو لە ناو میدیای كوردیدا ئەوەی میدیاكاربێت یان نا هەست بەو پێشیلكارییە گەورەیە دەكەن ئەمڕۆ روویدا.

بۆشاییە یاساییەكان لە بواری میدیا وایكردووە بێسەروبەرەیی زۆرتربێت، لە كوردستان هیچ یاسایەكمان نیە بۆ رێكخستنی سۆشیال میدیا و میدیای ئەلكترۆنی وە هیچ یاسایەكیشمان نیە بۆ رێكخستنی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان، ئەو بۆشاییە یاساییانە وایكردووە پێشێلكارییەكان زۆر گەورەتربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا