بەشدار حەسەن: سزادراوانی بادینان ئەشكەنجە دەدرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان (چالاكوان و رۆژنامەنووسان) دەڵێت، لە رێگای خانەوادەی سزادراوانەوە هەواڵمان پێگەشتووە كە سزادراوان ئەشكەنجە دەدرێن.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگریكار لە سزادراوانی بادینان (چالاكوان و رۆژنامەنووسان) بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە رێگای خانەوادەی سزادراوانەوە هەواڵمان پێدراوە، كە سزادراوانی بادینان لە زیندان ئەشكەنجە دەدرێن و جوێن و قسەی نەشیاویان پێدەدرێت.

ئەو پارێزەرە وتی: ئێمەش لە رێگای نووسراوێكەوە كە ئاراستەی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كردووە داوامان لێكردوون، بەپێی یاسا سزادراو دەبێت لە چاكسازی بێت نەك لە زیندانی ئاسایش

دەقی داواكاری تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان

بۆ ڕای گشتی

بەڕێزان / سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان

فراكسیونە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراق

دەستەی مافی مرۆڤ ، تەواوی لایەنە پەیوەنددارەكان ..

سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاكوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت، بۆیە داواتان لێ دەكەین بە پیر بانگەوازەكەمانەوە بێن كە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی كارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەمو بەها ئینسانییەكان و هیچ رەچاوی مافەكانی زیندانیانیان لەگەڵ ناكرێت داواكارین بە زوترین كات بگوازرێنەوە بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر یاخود چاكسازی زەڕكا لە دهۆك كە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێك دەبێ بگوازرێنەوە چاكسازی و وەك هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەك نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین كات ئەو فشار و ئازار دانانە ڕابگیرێت و سزادراوان رادەستی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی بكرێن ..

لەگەڵ ڕێزمان

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا