پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە دوای كۆتایی هاتنی قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەگندەران پرۆسەی تۆماری بایۆ مەتری و دابەشكردنی كارتی بایۆ مەتری بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە، پاش ئەوەی لەبەرواری 15_4_2021، قۆناغی نوێكردنــەوەی تۆمــاری دەنگــدەران كۆتایی هات، بە پێویستی دەزانین كە دەنگدەرانی خۆشەویست ئاگادار بكەینەوە كە پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمتری‌ و دابەشكردنی كارتی بــایۆمتری دەنگــدان بــەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سەردانی نزیكترین نـــاوەندی تۆمــاركـــردن بكـــەن و زانیـــارییە بایۆمترییەكانیان نوێبكەنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر بڕیاربوو لە 17ی نیسان پرۆسەی تۆماركردنی ناوی كاندیدی قەوارەكان بۆ هەڵبژاردن كۆتایی بێت، بەڵام بە بڕیاری كۆمسیۆن وادەكە درێژكرایەوە بۆ 1ی ئایاری داهاتوو، لەگەڵ كۆتایی هاتنی ناوی هاوپەیمانێتییەكان كۆتایی بە تۆماری ناوی كاندیدی قەوارەكانیش بهێنرێت.

ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق وەك بڕیاری لێدراوە لە 10_10_2021 ئەنجام بدرێت، كە ئەمەش یەكێك بوو لە داوا سەرەكییەكانی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكانی عێراق لە كۆتایی 2019، لە ئەنجامی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیران دەستی لە كاركێشایەوە و دواجار مستەفا كازمی وەك سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر دەست بەكاربوو.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا