پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند بابەتێك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان دەدات و چەند بابەتێكی دیكەش تاوتوێدەكات.

سامان ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەكۆبونەوەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی كوردستاندا ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان دەدرێت و خوێندنه‌وه‌ی یەكەمیش بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان دەكرێت.

وتیشی،” هەردووپێشنیازەیاسای ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان و بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میان بۆدەكرێت”.

لێپرسراوی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت دەبێت بە بیرۆكەی هەردووپەرلەمانتار، شنۆ ئەشقی، سەبارەت بە ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان و گەلاوێژ عبید، سەبارەت بە زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجەلەهەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا