خێزانە كوردەكان خانەقین چۆڵ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی خولە پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوەو لەماوەی4 ساڵدا 4230 خێزان خانەقینیان جێھێشتوە.

سالارمەحمود، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، “کارەساتی گەورە روو لە ناوچەدابڕاوەکانی کوردستان دەکات و بێ هیوایی هاونیشتمانیانیش، لە پارێزگاریکردن لێیان وایكردووە ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێ دێڵن.

باسی لەوەشكردووە، تەنها لە سنوری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولاو سەعدیەو جەبارەو قەرەتەپەو گوندەکانەوە چوار هەزارو 230 خێزانی کورد بەرەو هەرێم كۆچیانکردوە، ئەوەش مەترسیدارترین ئاماژەن و پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، تەنها لەسنوری ناوەندی قەزای خانەقین 36 گوندی کورد چۆڵ کراون.

دەشڵێت، بەشێک لەو گوندانەی چۆڵكراون بریتین لە (کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بوە ئێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە) بەشێکیش لە گوندە چۆڵکراوەکانی نێوان خانەقی و جەلەولاو گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات سوپای عێراق یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێ کراون.

سالارمەحمود، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکات سەبارەت بە پرسی ناوچەدابڕاوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا