پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە تاوانەکانی داعش، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای هاوکاری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیران، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، له‌ئێستادا پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمەوه نێردراوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و پەرلەمانیش بۆ ئەو پرسە پێویستی بەهاوكاری دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هەیە.
سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاندووە، پڕۆژه‌یاسایه كە چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی و یاسایی، قه‌زائی، دارایی گرنگ و فراوانی هه‌یه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاگایی و هه‌ستیارییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌جۆرێك كه‌هیچ هاودژییه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێڕاق و به‌لامانه‌وه گرنگه كه دیدگای وڵاته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و پرسه بزانین و هاوكات ده‌مانه‌وێت لێكه‌وت و ده‌رهاوێشته یاسایی و دارایی و ئه‌منییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م پرسه بخه‌ینه پێش چاوی هه‌موولایه‌ك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستمان به‌ڕاوێژكردن و هاوكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته پێویستیی به‌پاڵپشتیی ته‌كنیكی و ئابووری و سیاسیش هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستان ڕۆب واڵه‌ر، كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، ئامه‌ده‌گیی خۆی نیشانداوە بۆ دیراسه‌كردنی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مان و گه‌یاندنی به‌ناوه‌ندی بڕیار له‌واشنتۆن و هیوای خواستووە له‌ئاینده‌یه‌كی بتوانن لەماوەیەكی كەمدا ڕاوبۆچوونی وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت بە پڕۆژە یاساكە بده‌ن به په‌رله‌مانی كوردستان.