پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتیی توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە و لە ئەنقەرە كۆبوونەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەندراو، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوەوە.
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا دوای هێرشەكانی فڕۆكەجەنگیەكانی توركیایە بۆ سەرچەند ناوچەیەكی جیا لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەتەوە.