سەرۆكی لیژنەی دارایی: حكومەت لەتوانایدایە بەبێ‌ لێبڕین موچە بدات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین موچەی فەرمانبەران دابەش بكات هیچ بیانویەكی بۆ لێبڕینی موچە بەبیانوی خۆگونجاندن نەماوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، لەڕابردودا یاداشتمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە و ئێستاش جەخت لەوەدەكەینەوە حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ‌ لێبڕین موچەی فەرمانبەران دابەش بكات.

وتیشی، هەموو ڕێكارە یاساییەكان دەگرینەبەربۆ ئەوەی كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت فەرمانبەران شایستەكانیان وەربگرنەوە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، لێبڕین لە موچەی فەرمانەبەران  یان دواكەوتنی پێدانی موچە بەهەربیانویەك بێت هەنگاوێكی نایاساییە بەڵام حكومەتی هەرێم گوێی پێنادات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا