پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەپێی ئەو بەدواداچوونەوەی لیژنەكەیان كردوویەتی میكانزمی پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتیان خراپ نیە، هەندێك حاڵەت هەبووە وەك واسیتە و پێشخستنی كەسانێك بەهۆی پێگەی كەسایەتییەكانەوە.
لوقمان وەردی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر بەدواداچوونیانكردووە بۆ ئەو دەنگۆیانەی هەبوون لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی ڤاكسین لە شارەكانی هەرێم دەركەوتووە هەندێك حاڵەتی واسیتە هەبووە، بەڵام بە گشتی شێوازی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە هاووڵاتیان خراپ نیە.
باسی لەوەشكرد، بەشێوەیەكی گشتی خەڵك خوازیارە ڤاكسینی فایزەر بەكاربهێنێت بەراورد بە جۆرەكانی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا.
رۆژی دووشەممە 24 ی ئایار لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی كۆتایی خۆی لەسەر بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد.