زیاد جەبار: رەنگە هێمن هەورامی بیری نەیەت پارتی لە 1992وەوە بە ساختەكاری هەڵبژاردن ناسراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: رەنگە هێمن هەورامی بیری نەیەت، ئەوەی لەهەڵبژاردن ساختەكاری دەكات و لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە لە ساڵی 1992 ەوە بە ساختەكاری هەڵبژاردن ناسراوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە حزبەكەی ئەوە، لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشدا بەهۆی ساختەكاری حزبەكەیەوە دەنگی ئاوارەكان لەدهۆك سوتێنران.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لە وەڵامی لێدوانێكی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەماندا كە یەكێتی بەوە تۆمەتبار كردوە “ساختەكار”ی دەكات، بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: رەنگە هێمن هەورامی بیری نەیەت، ئەوەی لە هەڵبژاردن ساختەكاری دەكات و لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە لەساڵی 1992ەوە بەساختەكاری هەڵبژاردن ناسراوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە حزبەكەی ئەوە.

زیاد جەبار وتی: ئەوە پارتییە لە هەموو هەڵبژاردنێكدا ساختەكاری دەكات، تا وای لێهاتوە دەیان نوكتەی لەسەر هەڵبژاردن لەسەر دروستبوو‌، كاتی خۆی دەیانوت پارتی لەگەڵ چین هەڵبژاردن بكات لێی دەباتەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: خەڵكی كوردستان باش لەوە تێگەیشتون ئەوە پارتیە لەهەڵبژاردنی ساڵی 1992 كە یەكەم هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان كراوە هەڵبژاردنێك نەكراوە جا پەرلەمانی كوردستان بێت یان پەرلەمانی عێراق ساختەكاری تێدا نەكردبێت، بەڵام هێمن هەورامی ئەوەشی لەبیرچوەتەوە كە هەموو هێزە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان 50%ی دەنگەكانمان هێناوە و 50%ی خەڵك دەنگیداوە، ئەوە زۆرینەی خەڵكی كوردستانە نیگەرانە لەو دەسەڵات و حكومڕانیەی هەرێم كە ناچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی روونیشیكردەوە: هەر بۆ وەبیرهێنانەوەی هێمن هەورامی كاتێك یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 بەڕێوەچوو، لەدهۆك ژمارەی ئەو دەنگانەی بۆ پارتی چوو بەهۆی ساختەكاریەوە لەژمارەی دەنگدارانی دهۆك زیاتر بوو، ساڵی 2018 لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا جگە لەناوچەكانی تر كە پارتی چی ساختەكارییەكی كرد، لەدهۆك ساختەكاری لەدەنگی ئاوارەكانیشدا كردو بەهۆی ساختەكارییەكەی ئەوانەوە دەنگی ئاوارەكانیش سوتێنران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا