بڕیاری یەكلایەنەی هێزەكانی سوپای عێراق بەهۆكاری بەهێزبوونەوەی داعش دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی هەفتەیەکە چەکدارانی تیرۆریستی داعش چالاكی و جموجۆڵەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک هەندێك لەناوچەكانی سنوری نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق  زیاد کردووە ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، ئەگەرسوپاو هێزە عێراقییەكان بەردەوام بن لەسەركاری تاكڕەوی داعش وەك ساڵی 2014 بەهێزدەبێتەوە.

جەمال حەوێز جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، نزیكەی سێ ساڵە بەحكومەتی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانانمان راگەیاندووە داعش لەهەوڵی خۆڕێكخستنەوەدایە و پێویستە مەترسییەكانی رەچاوبكرێن هیچ لایەكیان گوێییان بۆ ئەو مەترسیانە نەگرت.

وتیشی، لەسنوری خانەقین، داقوق، دووزخورماتوو، كفری، بۆشاییەكی ئەمنی زۆری سەربازی هەیە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراقداو چەكدارانی داعش بەهەموو توانای خۆیانەوە لەو ناوەندە چۆڵەی نێوان هەردولاداچالاكی ئەنجامدەدەن و پێگەیان هەیە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی عێراقی خۆی لەبەرپرسیارێتی و مەترسییەكانی داعش بدزێتەوەو و سوربێت لەبڕیاری تاكلایەنە و بێبەشكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەپاراستنی ئەو ناوچانە ئەوە بەدڵنیاییەوە داعش وەك سەرەتای دەركەوتنی و ساڵانی نێوان 2014 بۆ 2015 خۆی رێكدەخاتەوەو بەهێز دەبێتەوە.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە دەربارەی مەترسییەكانی بەهێزبوونەوەی چەكدارانی داعش لەسنوری كەركوك لەكاتێكدایە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چەكدارانی داعش پێنج هێرشیان بۆسەرهێزەكانی  پێشمەرگە هێزە ئەمنییەکان  ئەنجامدراوەو چەندین قوربانی لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا