دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان، كە بڕیارە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە نزیكەی سێ مانگە پەرلەمانی كوردستان هیچ دانیشتنێكی نەكردووە، لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 30 پڕۆژە پێشنیاز و یاداشت ئامادەكراون و خراونەتە بەردەست سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی داهاتوو، بەشێكی زۆری ئەو پڕۆژانەش لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەكراون و پەیوەستن بە كێشەكانی خەڵكی كوردستان.

ڕۆژی 25ی ئایار كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا رۆژی 2-6-2022 كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا