سەرۆكی لیژنەی دارایی داهاتی سلێمانی ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە سەرجەم نەسریەو خەرجی بەڕێوەبەرایەتییەكان و پرۆژەكان كە لەسلێمانی و هەڵەبجە دەكرێت لەسەر داهاتی خۆی بێت و ئەوەش گرفتی دواكەوتنی مووچەی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دروستكردوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:بەپێی بەدواداچوونەكانم داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگی یەك و دوو و سێی ئەمساڵ، مانگانە 90 تا 96 ملیار دیناربوو‌ە، لەو پارەیە 78 ملیار دیناری دابینكراوە بۆ تەواوكردنی مووچە لەم سنوورە، هەروەها ئەو 15 ملیار دینارەی كە دەمێنێتەوە خەرجی سیادییەو دەبێت هەموو مانگێك لەداهاتی سلێمانی ئەو بڕە پارەیە تەرخان بكرێت.

وتیشی: بەپێی ژمارەكان لەداهاتی سلێمانی وەك لەسەرەوە باسمان كرد، تەنها یەك دینار نامێنێتەوە بۆ پرۆژەو خەرجی بەڕێوەبەرایەتییەكان و هەر ئەمەش وایكردوە كە دابەشكردنی مووچە لەسلێمانی دوابكەوێت، كە بێگومان ئەوە كاری حكومەتە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات نەك حزب.

زیاد جەبار ئەوەشی خستەڕوو: با خۆڵ نەكرێتە چاوی خەڵك و بە ژمارەو ئامارەكان قسە بكەین، لە 90 تا 96 ملیار دیناری مانگانە، كە داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانییە، 75 تا 78 ملیار دیناری بۆ مووچە لێ دەڕوات، هەروەها 15 ملیار دینار بۆ خەرجی سیادی لێدەڕوات، هەروەها دەبێت كڕینی دەرمان و خەرجی بەڕێوەبەرایەتییەكان و دەرماڵەی خوێندكاران هەر لەسەر داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی پرۆژەكان لەسلێمانی جێبەجێ بكرێن، هەر ئەمەش وایكردوە كەخەڵك ئەم سنوورە وابیربكەنەوە كە حكومەت هیچ گرنگییەك بەو پارێزگایە نادات و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان نەكات تەنانەت بۆ پرۆژەكانیشی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا