حكومەت وەزارەتێكی دیكە زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، دەیانەوێت پڕۆژە یاسایەک رەوانەی پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەی فەرمانگەکەیان بکرێتە وەزارەت هاوكات، سەرۆكی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت لەناو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوێنەرایەتییەكان بێسەرەو بەرییەكەی زۆر هەیەو پێویستە رێكبخرێتەوە.

لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە ڕیگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆمان سەبارەت بە پڕۆژەی پێداچونەوەی هەیكەلیەتی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەدا كردووە، یەكێكیش لە بەرنامەكانی فەرمانگە ئەوەیە كە لە داهاتوودا بەپێی یاسا لە فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەوە بكرێت بە وەزارەت و وەك وەزارەتێكی دیكەی حكومەت مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

سەفین دزەیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راشیگەیاند، دەیانەوێت هەیکەلی فەرمانگەکەیان دەستکاری بکەن، تا ئەوکاتەی لەداهاتوودا بکرێتە وەزارەت.

بەوتەی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، “ئەو هەنگاوە کاتی پێویستە، بەتایبەتی کە سیاسەتی دەرەوە دەسەڵاتی بەغدایە و دەبێت بە هەستیارییەوە رەفتار بکەین”.

لەلایەكی دیكەوە، رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان بانگێشتی سەرۆك و ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمیانكردووە بۆ پەرلەمان تا لەبارەی كێشەكانیانەوە گفتوگۆ بكەن.

وتیشی، فەرمانگەی پەیوەندییەكان لەماوەی رابردوودا بەبڕیاریك دامەزراوە نەك لەچوارچێوەی یاسادا ئەوەش گرفتی زۆری هەیە یان دەبێت لەرێگەی دەركردنی بڕیارێكی دیكەوە گۆڕانكاری تێدا بكرێت یان لەچوارچێوەی یاسادا رێكبخرێتەوە.

راشیگەیاند، لەناو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بێسەرەو بەرەییەكی زۆر بەدیدەكرێت ناونیشان و پلەی وەزیفی فەرمانبەرەكانی دیاریكراو نیەو جیاوازی زۆریش لەهەیە لەمارەی فەرمانبەران لەنوێنەرایەتییەكانی هەرێم بەجۆرێك نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم هەیە یەك فەرمانبەری هەیە بەڵام نوێنەرایەكی دیكە 15 فەرمانبەری هەیەو پێویستە ئەوانە سەرجەمیان پێداچوونەوەیان بۆبكرێت و رێك بخرێنەوە.

سەرۆكی لێژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەو ڕەوەندی كوردستانی ئاماژەی بەوەشكرد، نوێنەرانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پیان وتوون هەوڵدەدەن رەشنوسی پڕۆژەیاسایەك لەسەر ئەوەی فەرمانگەكە بكرێت بەوەزارەت ئامادە بكەن و دواتر رەوانەی پەرلەمانی بكەن بۆ گفوگۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا