حكومەتی هەرێم قوربانیانی بۆردومانەكانی توركیاو ئێران بەشەهید ئەژمار ناكات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ هاوتاکردنی موچەی کەسوکاری شەهیدان و هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان و زیادکردنی منحەی زیندانیانی سیاسی، لیژنەی کاروباری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

رۆژان محەمەد کەریم، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک_پرێسی راگەیاند: لیژنەکەمان بەمنزیکانە بریاره‌ سەردانی بەغدا بکەین سەبارەت بە پرسەکانی موچەی کەسوکاری شەهید و رووفاتی ئەنفالکراوان و منحەی زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کۆبینەوە و گفتوگۆبکەین”.

رۆژان محەمەد کەریم باسی لەوەش کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتیانەی لە سەر سنورەکانی کوردستان به‌ بۆردوومانه‌ی توركیا و ئێران دەبنە قوربانی قەرەبوویان ناکاتەوە و بە شەهید هەژماریان ناکات.

به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لە ساڵانی رابردووشدا سەبارەت بەم بابەتە کارکراوە بەڵام هیچ وەڵامێک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نیە بۆ کەسوکاری ئەو قوربانیانە، ئه‌وان ده‌ڵێن لە ئێستادا چاوەڕوانی یاسای چاکسازین.

یەکێکیک لە تەوەری سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا زیادکردنی منحەی زیندانیانی سیاسیه‌، ساڵانە منداڵانی زیندانیانی سیاسی دەیانتوانی لە زانکۆ و خوێندنگە ئەحلییەکاندا بخوێنن و حکومەتی هەرێم پارەکەی بۆ دابین دەکرن، بەڵام لە ئێستادا ئەو پارەیە خه‌رجناكرێت و کێشەی زۆری بۆ ئەو خوێندکارانە دروست کردووە.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی، تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنى سەردانە مه‌یدانییه‌كانی لیژنەکەبوو، بۆ بەرێوه‌بەرایەتییه‌ گشتییه‌كانى شەهیدان، له‌پارێزگاكانی هەرێم، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو كێشەو گرفتانە كرا، كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەی شەهیدان كرابوون، بۆئەوەی وەكو لیژنە بتوانن بەدواداچوونیان بۆ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا