پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 356 ملیار دیناردا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی بیرەكانی ئاوی خواردنەوە و كەمكردنەوەی سیستەمی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بە تانكەرین، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی ( 356,674,144,000) دینار، بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بۆ ساڵی 2022.
پڕۆژەكانیش بریتین لە:
یەكەم: چاكسازی لە هێڵەكانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، سۆران، دەوروبەری سلێمانی، دەوروبەری گەرمیان، كۆیە، ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دهۆك، زاخۆ و ئاكرێ).
دووەم: چاكسازی لە عەمبارەكانی پڕۆژەكانی ئاو( ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی هەڵەبجە، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دهۆك، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی زاخۆ و ئاوی ئاكرێ).
سێیەم: دیزاین و دانانی سیستەمی پێشكەوتووی سكادا و دروستكردنی پڕۆژەی ستراتیجی وێستگەی پاڵاوتن بۆ ( ئاوی هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دهۆك، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی كەلار و ئاوی زاخۆ).
چوارەم: دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ چاككردنەوەی پڕۆژەكان بۆ( ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئاوی دەوروبەری هەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری سلێمانی ، ئاوی كۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دهۆك، ئاوی كەلار و ئاوی ئاكرێ).