پۆڵەتیك پرێس
لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆ چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه.
شەمۆڵ ئاشین ئەندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگه‌یاند، له باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رەزامەندی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان دەربڕیوە و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە رۆژی 2ی حوزەیران كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەو پرسانە ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی، خه‌می مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، خه‌می هه‌موو لایه‌كمانەو ده‌مانه‌وێت به ئاماده‌بوونی تیمی حكومه‌ت چاره‌نووسی زیاتر له 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و 18 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ و زیاتر له پێنج هه‌زار دەرچووی یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان بزانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئامادەییان بۆدانیشتنەكە دەربڕیوە و ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان ده‌بن، وه‌ك لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ش بانگھێشتی وه‌زیری داراییان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.