پۆڵه‌تیك پرێس
رۆژى سێشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجام ده‌دات یه‌كێك له بڕگه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆى پرساندن و وه‌ڵامه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایی ده‌بێت كه به‌نووسراو ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانكراوه.
به‌راى چاودێرانى كارى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆیه نایه‌وێت بچێته په‌رله‌مان چونكه په‌رله‌مان به‌و شوێنه نازانێت كه بتوانێت لێیان بپرسێته‌وه یان حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و ململانێیه‌ى هه‌یه له‌نێوان حزبه‌كاندا ره‌نگه بیانه‌وێت كارتى فشار به‌رامبه‌ر یه‌كترى به‌كاربهێنن
بابان جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى چاودێریكردنى په‌رله‌مان له ئه‌نیستیتوتى په‌ى به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “په‌رله‌مان ناتوانێت حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌ڵام سیناریۆى جیاواز هه‌یه، یه‌كێك له سیناریۆكان ئه‌وه‌یه به‌بۆنه‌ى ئه‌و ململانێیه‌ى هه‌یه له‌نێوان حزبه‌كاندا ره‌نگه بیانه‌وێت كارتى فشار به‌رامبه‌ر یه‌كترى به‌كاربهێنن له‌كاتێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت خرایه ده‌نگدانه‌وه، بۆیه ئه‌وه هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت مه‌ترسى هه‌بێت له چوونى بۆ په‌رله‌مان”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی چاودێری كردنی په‌رله‌مان له ئه‌نیستیتوتی په‌ی وتیشی، “ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كردوویه‌تى له‌برى ئاماده‌بوونى خۆى وه‌ڵامه‌كانى ناردووه بۆ په‌رله‌مان به‌پێى مادده‌ى 70ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان لێكدانه‌وه‌یان بۆ كردووه،ده‌قى مادده‌ى 70 ش ده‌ڵێت له ماوه‌ى 14 رۆژدا پرسیاره‌كه و وه‌ڵامه‌كه بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه كه‌واته سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه به‌ڵام دژیه‌كیه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ مادده‌ى 71 بڕگه‌ى دوو كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پرسێنراو به‌بێ هۆ ئاماده‌نه‌بوو پرۆسه‌ى پرساندنه‌كه به‌بێ ئاماده‌بوونى پرسێنراو به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌واته ده‌بێت پرسێنراو خۆى ئاماده‌بێت”.
بابان جه‌عفه‌ر وتیشى: سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆیه نایه‌وێت بچێته په‌رله‌مان چونكه په‌رله‌مان به‌و شوێنه نازانن كه بتوانێت لێیان بپرسێته‌وه یان حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 5ی تشرینى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له 10 سه‌عاتی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ژماره‌یه‌ك راوێژكارى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا، له‌باره‌ى دۆخى ئابورى هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكى دیكه.
كۆبوونه‌وه‌كه هیچ گۆڕانكارییه‌كى باشى له ژیانى خه‌ڵكدا ئه‌نجام نه‌دا و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم له بڕیارێكدا مووچه‌ى پێنج مانگى فه‌رمانبه‌رانى پاشه كه‌وتكرد و مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولى به لێبڕینى 18%ى مووچه دابه‌شكرد.
نه‌هاتنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان به‌لاى ئێمه‌وه كێشه‌نیه
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌وه عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: ناردنى وه‌ڵامه‌كان له‌رێگه‌ى نووسراوه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌پێى په‌یڕه‌وه، نه‌هاتنى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان به‌لاى ئێمه‌وه كێشه‌نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه هه‌یه كه تا چه‌نده ژیانى خه‌ڵكیان به‌لاوه گرنگه.
پێشتریش شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسى له‌وه كرد، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بێت، ناكرێت گفتوگۆی بابه‌تێك بكه‌یت په‌یوه‌ست به كه‌سێك ئه‌و كه‌سه خۆی ئاماده نه‌بێت.
وتیشى: ئێمه به‌وه رازی نابین و ئه‌وه به بێڕێزی كردن به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان ده‌زانین.
پێشتر 23 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له نووسراوێكدا داواى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌تیان كرد له باره‌ى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه، حكومه‌ت به‌بێ پشت به‌ستن به هیچ ده‌ق و مادده‌یه‌كى یاسایى هه‌ستا به‌بڕینى 21%ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كاتێك مووچه‌ى مانگى ئازار دابه‌شكرا، كاتێكیش مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولى دابه‌شكرد حكومه‌ت 18% ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕى.