كازمی مەرزی باشماخ بەسەر دەكاتەوە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنوری شارۆچكەی پێنجوێن.

كازمی پێشتر گەیشتە شاری هەڵەبجە نێوەندی پارێزگاكە و تاجەگوڵینەی لەسەر قوربانیانی كیمیاباران دانا و لەگەڵ بەرپرسانی شارەكەدا كۆبووەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە شاری سلێمانی و لە مێرگەپان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەركردەی لایەنەكانی دیكەدا كۆبووەوە.

كازمی دوێنێ گەیشتە شاری هەولێر و دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەوێ لە شارۆچكەی زاخۆ مەرزی برایم خەلیلی بەسەركردەوە.

كازمی ئامانجیەتی لە رێگەی بەسەركردنەوەی مەرزە نێودەوڵەتییەكانەوە لە شێوازەكانی كارەكانیان ئاگادار بێت و  سوورە لە سەر رادەستكردنی نیوەی داهاتی ناوخۆی و خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشتریش سەردانی خاڵە سنووریەكانی دیكەی ناوەڕاست و باشوری عێراقی كردووە و داهاتەكانی گەڕاندووەتەوە بۆ دەوڵەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا