پۆڵه‌تیك پرێس
عه‌لی قه‌مبوور، بازرگانی گەورەی بواری دەرمان لە هەرێمی کوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
عەلی حەسەن سماقە ناسراو به عه‌لی قه‌مبوور، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوامێدیكا كه تایبه‌ته به بازرگانی بواری ده‌رمان، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌لی قه‌مبوور به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی توركیا كرا، به‌ڵام شه‌وی چواره‌شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی عه‌لی قه‌مبوور به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژۆكرد بۆ دروستكردنی ده‌رمانی “فاڤیپیراڤیر” كه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت.