پۆڵه‌تیك پرێس
ماوه‌ى دوو رۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى فه‌رمانبه‌ران له سلێمانى به‌رده‌وامه و فه‌رمانبه‌ران دژى دواكه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، په‌رله‌مانتارانى كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه‌ى شه‌قام به‌گرنگ و ته‌واوكه‌رى جوڵه‌كانى په‌رله‌مان ده‌زانن.
سه‌لمه فاتح، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئه‌وه‌ى ئێمه له چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌نجامماندا، كارى په‌رله‌مانتاربوو به مانا راسته‌قینه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌شێك بووین له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به‌رگریمان له مافى خه‌ڵك و موچه‌ى موچه خۆران كرد، ئێستا پشتیوانى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ش ده‌كه‌ین كه له شه‌قام رووده‌دات”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى باسى له‌وه‌ش كرد، “هیوادارم خۆپیشاندانه‌كان خۆپیشاندانى خه‌ڵك بێت وه‌كو رابردوو نه‌بێت كۆمه‌ڵێك حیزب و هێزى سیاسى به‌كاریان ده‌هێنان بۆ ده‌رچوواندنى كاندیده‌كانیان و به ده‌ستهێنانى ده‌نگ، ئێمه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقمان له پێشه بۆیه پێویسته خۆپیشانده‌ران ئاگاداربن به‌كارنه‌هێنرێن، ئه‌مه‌ى كه هه‌یه خۆپیشاندانى خه‌ڵكه بۆ داواكردنى مافه‌كانیان نابێت خۆپیشانده‌ران بهێڵن تێكه‌ڵ به پرسى سیاسى بكرێت و ره‌وتى خۆپیشاندانه‌كان به‌لارێدا ببرێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانى ناو په‌رله‌مان پاڵپشتى شه‌قامى له‌گه‌ڵ بێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌نگى ناڕه‌زایى شه‌قامیش ده‌بێت ده‌نگى به‌رگریكارانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى له پشت بێت.
هه‌ڵه‌دنى وتیشى : “پێویسته جوڵه‌كانى شه‌قام و ده‌نگه‌كانى په‌رله‌مان ته‌واوكه‌رى یه‌كترى بن بۆ گوشاركردن له ده‌سه‌ڵات”.
جه‌لال محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و وتی، “له ئێستادا داواكارى خۆپیشانده‌ران زۆر روون نیه جگه له داواكردنى موچه نازانین داواكارى چی دیكه‌یان هه‌یه، به‌ڵام موچه مافى ره‌واى هه‌موو موچه خۆرێكه پێویسته هه‌موو دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان پشتیوانى له‌و خواسته‌ى موچه خۆرانى هه‌رێم بكات”.
جه‌لال محه‌مه‌د وتیشى: ئێمه له‌گه‌ڵ شێوازى خۆپیشاندانى هێمنانه‌ین دوور له توندوتیژى، چونكه له كاتێكدا قه‌یرانى دارایى هه‌یه و په‌تاى كۆرۆنا هه‌یه كێشه‌ى دیكه هه‌یه نابێت كێشه‌یه‌كى دیكه بۆ وڵاته‌كه‌مان زیاد بكه‌ین بتوانین به هێمنى داواى مافه‌كانى خۆمان بكه‌ین، پشتیوانى ئه‌و جۆره خواسته ده‌كه‌ین، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانیش به هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.