سەرۆکی هەرێم: قەرەبووكردنەوەی كەس وكاری ئەنفالكراوان ئەرکی حكومەتی فیدراڵە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە رایگەیاند: یەكێك لە دڕندانەترین تاوانەكانی مێژووە و لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكانیان بۆ بە جینۆسایدناساندنی بەردەوام دەبن، هاوكات داوای یەكڕیزیی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، یادی ئەنفال لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، باشترین یاد و ‏بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی كوردستان، تەبایی و ‏پێكەوەیی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە كوردستانییەكان و پێكهاتەكانیەتی لەپێناو ‏مسۆگەركردن و پاراستنی مافە دەستوورییەكان و قەوارەی سیاسی و فیدراڵی و ‏داهاتووی هەرێمی كوردستاندا.

لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتوە، لە كاتێكدا دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی دژی ‏مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندووە، لەم یادەدا داواكارین و دووپاتی دەكەینەوە كە ‏حكوومەتی فیدرالیی عێراق لەبەردەم ئەركێكی یاسایی و ئەخلاقی و مرۆییدایە بۆ ‏ئەوەی قەرەبوی لێقەوماوان و كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە تا هەندێك لە برینەكانیان ساڕێژ ببن.

ئەوەشهاتووە، لە هەرێمی ‏كوردستانیش هەرچی لە توانادایە دەبێ خزمەتی باشتری خانەوادە و كەسوكاری ئەنفالكراوان بكرێت و هەوڵەكان بۆ ‏ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئەنفالكراوەكان و گێڕانەوەی ڕوفاتی شەهیدان بەردەوام بن. هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ناساندنی ئەنفال وەك جینۆساید.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا