پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ توركیا پرسی ڕاگرتنی بۆردوومانه‌كانی ئه‌و وڵاته بوو له‌عێراق، به‌ڵام توركیا بۆردوومانه‌كانی زیاتر كردووه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌شارۆچكه‌كانی “باتیڤا” و “ده‌ركار” كرد، تا ئێستاش زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕۆژی هه‌ینی بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو گوندی كور‌و و بناڤی له‌ناوچه‌ی نهێلی كرد.
بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا له‌دوای یه‌ك ڕۆژ له‌سه‌ردانی كازمی بۆ توركیا دێت، كه یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، پرسی ڕاگرتنی بۆردوومانه‌كانی ئه‌و وڵاته بوو له‌عێراق، به‌ڵام توركیا بۆردوومانه‌كانی زیاتر كردووه.