شادی نەوزاد بۆ پۆڵەتیك پرێس: نەوەی نوێ هەڵخەڵەتێنەرە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، نەوەی نوێ‌ هێزێكی هەڵخەڵەتێنەرە و لەگەڵ پارتی رێككەوتنی كردووە بۆئەوەی زۆرترین دەنگ پەرتەوازە بكەن.

شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان  بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لێمان روونە، ئەو قسە و پڕوپاگەندانەی نەوەی نوێ دەیكات، تەنها كۆمەڵێك دروشمی پۆپۆلیستین و هەڵخەڵەتێنەری كۆمەڵێك دەنگی راستگۆ و راستەقینەی هەرێمی كوردستانن تا نەتوانن نوێنەری خۆیان هەڵببژێرن.

شادی نەوزاد وتی: نەوەی نوێ‌ كۆمەڵێك رێككەوتنی هەیە لەگەڵ پارتی لە پێناو ئەوەی بتوانن زۆرترین دەنگ پەرتەوازە بكەن، بۆئەوەی نوێنەرایەتییەكی راستەقینە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست نەیەت، ئەمەش دڵگرانمان دەكەن چونكە لێمان روونە، ئەو قسە و پڕوپاگەندانەی نەوەی نوێ دەیكات، تەنها كۆمەڵێك دروشمی پۆپۆلیستین و هەڵخەڵەتێنەری كۆمەڵێك دەنگی راستگۆ و راستەقینەی هەرێمی كوردستانن تا نەتوانن نوێنەری خۆیان هەڵببژێرن.

وتیشی: ئێمە پێشتر بینیمان ئەو جوڵانەوەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ نوێنەرەكانی خۆی دەكات لە پەرلەمانی عێراق بێت یان كوردستان، بۆیە خەڵك پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دەنگەكەی خۆی بكات و دەنگ بە كەسێك بدات كە بە راستگۆیانە نوێنەرایەتی ئەو بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، باشترین كاندید ئەو كاندیدانەی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانن لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستاندا كاندید كراون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک