پەرلەمانی كوردستان: ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی كاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قووتی فەرمانبەران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەرامبەر بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دادگای فیدڕاڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسكەوتەكانی دەدات.

لە راگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەداخەوە جارێكی دیكە دادگای فیدڕاڵیی عێراق، بڕیارێكی دیكەی لە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەركرد و ئومێدی ڕێككەوتن و هەماهەنگیی زیاتری نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی زۆر كەمكردەوە و بووە سەرەتای گرژكردنەوە ناكۆكییەكان.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دادگای فیدڕاڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسكەوتەكانی دەدات. وێڕای ئەوەی كە گومان لەسەر دەستووریبوونی كۆی دامەزراوەكەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماكانی دەستوور دابمەزرێندرێت و ڕێز لە مافەكانی تەواوی پێكهاتەكان بگرێت و دادپەروەری و وەكیەكی لەنێوان هەمووان بەدیبهێنیت.

باس لەوەش دەكات، ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی كاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قووتی فەرمانبەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان. كاریگەریی خراپیش دەكاتە سەر ئەو لەیەككنزیكبوونەوە و لیكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتبوونە ئاراوە و خەڵكی هەموو عێراق بە ئومێدبوون ببێتە سەرەتای كۆتایی ناكۆكییەكانی نێوانیان و جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییەكان و گێڕانەوەی مافی هەموو ناوچەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا