کۆمسیۆن: ئامادەکارییە لۆجستییەکان بۆ هەڵبژاردن كۆتایيهات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییە لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق تەواوبوون، وتەبێژی کۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت، کشانەوە و بایکۆت کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن دروست ناکات.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 20ی ئابی 2021 رایگەیاندووه‌، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواوکردووە و ئێستا لە قۆناغی کۆتایی چاپکردنی کارتی دەنگداندایە.

راشیگه‌یاندووه‌، کۆمسیۆن قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی تەواو کردووە، لە کۆتایی مانگی ئابدا له‌قۆناغی دووه‌مدا ئامێرەکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاقیدەکاتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، تا ئێستا هیچ کاندیدێک داوای بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردن پێشکەش نەکردووە کە ژمارەیان سێ هەزار و 249 کاندیدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا