پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی حەوت داواكراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیردەكات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ۆایگەیاند: لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوامی هێزەكانمان بۆ بەرقەراكردنی ئاسایش و ئارامی و دەستگیركردنی هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەكات هێزەكانمان دوای بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بە هاوكاری ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند هەڵمەتێكدا شەوی 23 لەسەر 24_1_2023 حەوت تۆمەتباری دەستگیركرد.
ئەوەشهاتووە، سەرجەمیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە داواكراوبوون بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیركران كە سەرجەمیان خەڵكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواری عێراقن و بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی كاركردنەوە هاتبوونە سنووری چەمچەماڵ و بازیان.
ئاماژە بەوەشدەكات، پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت سێ لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان هەبووە لەناو داعشدا و سەرجەمیشیان راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی كران .
دەستگیركراوان پێكهاتبوون لە :
1. (ھ ، م ، ح)
2. (أ ، م ، ح )
3. (ج ، م ، ح)
4. ( ق ، س ، م)
5. (م ، ٳ ، ی)
6. (ب ، ٲ ، ٲ)
7. (ع ، ع ، ٲ)