“بەناوی وەبەرهێنانەوە زەوی میری بە هەدەر دەدرێت”

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پرۆژەكانی وەبەرهێنان نەبووەتە مایەی كەمبوونەوەی كێشەكانی خەڵك بەڵكو بووەتە هۆكارێك بۆ رووتاندنەوەیان و دەوڵەمەندبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی سەرمایەدار و دەست رۆیشتوو كە بەناوی وەبەرهێنان قازانجێكی زۆربكەن و زەوی میری بەشێوازێكی نادادپەروەری بە فیڕۆ بدرێت.

لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پرۆژەكانی وەبەرهێنان نەك نەبووەتە مایەی كەمبوونەوەی كێشەكانی خەڵك بەڵكو بووەتە هۆكارێك بۆ رووتاندنەوەیان و دەوڵەمەندبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی سەرمایەدار و دەست رۆیشتوو، پرۆژە هەیە لە نێوان سێ‌ بۆ 30 ملیۆن دۆلار دەستاودەستی كردووە بۆیە ئەمە وەبەرهێنان نیە بەڵكو رووتاندنەوە و گیرفان بڕینی خەڵكە.

وتیشی: پێمان وایە حكومەت لەم بوارەدا سەركەوتوو نەبووە ئەمەبووەتە هۆی ئەوەی هەندێك خەڵك بەناوی وەبەرهێنان قازانجێكی زۆربكەن و زەوی میری بەناوی وەبەرهێنان بەشێوازێكی نادادپەروەری بە فیڕۆ بدرێت.

روونیشیكردەوە، لە هەولێر یان سلێمانی یان دهۆك زەوی بەبێبەرامبەر دراوەتە وەبەرهێن خانوو یان شوققەی لەسەركردووەتەوە و بەچەند قات بە هاووڵاتی فرۆشتووەتەوە تەنانەت وەبەرهێن هەیە زەوی كشتوكاڵی لە هاووڵاتیان كڕیوە دواتر بە حكومەتیشی فرۆشتووەتەوە و 25 ملیۆن دینار قەرەبووی لە حكومەتیش وەرگرتووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، لیژنەیەكی تایبەتمەندیان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی پرسی بەهەردەران و زیادە ڕۆیی موڵكی گشتی لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا