كارنامەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازه‌یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف دەكرێت.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بە نوسراوی فەرمی بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 11ی پیشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 28ی نیسان.

بە گوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە، بڕیارە لەكۆبوونەوەكەی پەرلەماندا چەند تەوەرێك تاوتوێ بكرێن لەوانە؛ یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا