سێ لیژنەی پەرلەمان ڕاپۆرتێك لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە دەدەنە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان مانگانە حكومەت كورتهێنانی هەیە بۆدابینكردنی موچەی موچەخۆرانی كوردستان، بەڵام فشار دەكەین بۆئەوەی لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێندرێت”.

دوای نزیكەی 18 كاتژمێر لە بەردەوامیدان بە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان، هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچە نەخرایە دەنگدانەوە.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەكۆبونەوەی پەرلەماندا هه‌رسێ لیژنه‌ی دارایی و یاسایی و وزه‌و سامانه‌ سرووشتییه‌كان رابسپێردران، كۆی سەرنج و تێبینیەكانی ئەندامانی پەرلەمان كە خرانەڕوو بیكەنە ڕاپۆرتێك دواجار ئەو راپۆرتە بكرێتە بنەمای رای پەرلەمان و ئاڕاستەی حكومەت بكرێت.

وتیشی “جەختدەكەینەوە لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، ئەوەی لەدەرئەنجامی دانیشتنەكەش دەستمانكەوت، ئەوە بوو ئەو بودجەی ئێستا لەبەردەست حكومەتە بەپێی ڕاپۆرتەكانی وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان مانگانە حكومەت كورتهێنانی هەیە بۆدابینكردنی موچە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێێیوابوو حكومەت هەنگاوی جدی نەناوە بەئاڕاستەی چاكسازیكردن و زیادكردنی داهاتی هەرێم، چوكە هەرچی كۆمپانیای گەورە هەیە باج نادەن ئەوانەی كەباج دەدەن عارەبانەچی و دەستگێڕ و هاوڵاتی و دوكاندار و فەقیرە.

بەوتەی لوقمان وەردی، پێداچونەوە بەگرێبەستی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە خاڵەسنورییەكان نەكراوە، بەپێی راپۆرتی وەزیری سامانەسروشتییەكان 58% داهاتی نەوت بۆ كرێی گواستنەوە و تێچوی كۆمپانیاكان دەرهێنان خەرجدەكرێت، كە ئەمە لەهیچ وڵاتێكدا بوونی نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا