وەزارەتی پەروەردە: هەورامان گەچێنەیی كەوتووەتە هەڵەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە بارەی لابردنی چەند بابەتێك لە پرۆگرامەكانی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی وەڵامی هەورامان گەچێنەیی پەرلەمانتاری كوردستانی دایەوە و رایگەیاند، پەرلەمانتار هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان باشتر وابوو كە ڕێگا و ڕێكارەكانی كاری پەرلەمانتاری بگرتایەتە بەر لەوەی بكەوتایەتە هەڵەوە.

لە روونكردنەوەكەیدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، هەورامان گەچێنەیی پەلەی كردوە لە وروژاندنی هەستی گشتیی لەسەر بابەتێك كە هیچ بنەمای نییە، پڕۆگرامەكانی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی جێگای بایەخی وەزارەتمانە و ئەو بابەتانەی مامۆستا هەورامان گەچێنەیی باسیان دەكات لە پڕۆگرامەكانی پەروەردەی ئیسلامی بوونیان هەیە، چونكە بەڕێزیان لێیان ورد نەبۆتەوە و مەبەستێكی دیكەی هەیە، بۆیە بەم شێویە باسی كردووە.

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باشتر بوو بەڕێزیان هەر 12 كتیبەكەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنێتەوە بیزانیایە كەئەو بابەتانەی بەڕێزیان باسی لێدەكات هەمووی بونی هەیە لە كتیبەكانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێكخراون، ئێمە وەكو وەزارەتی پەروەردە داواكارین لەم بابەتانە یاری بە هەست و سۆزی موسڵمانان نەكرێت بە بێ بنەما .

هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، بەداخەوە دواجار وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كودستان دەستكاری كردنی پڕۆگرامی وانەی پەروەردەی ئیسلامی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوی كردەوە، وەزارەتی پەروەردە چەندین وانەی گرنگی سەبارەت بە پایەو ڕوكنەكانی ئیمان و عەقیدە، بڕوابون بەڕۆژی دوایی، قەزاو قەدەر، و ئەحكامەكانی سوێند خواردن، باس و خواسی هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خوا (د.خ)، چەند بابەتێكی لەمەڕ حوكم و سیاسەت لە ئیسلامدا و پیادەكردنی عەدالەت لابردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا