ئاسایشی هەولێر بكوژی شوفێرەكەی پەرلەمان دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بكوژی شوفێرەكەی پەرلەمانی كوردستانیان بە برینداری دەستگیركردووە.

رۆژی شەممە 26_2_2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش روداوی كوشتنی هاوڵاتی ( دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی10 ی شوباتی 2022 لە شاری هەولێر، تیمەكانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەركی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی( عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە ( قادر قەلعە).

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ شوێنەكەیان دەستنیشان كرد كە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو ، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیركردنی، بەڵام تاوانبار بە تەقەكردن ڕووبەرووی هێزەكە بۆوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیركرا و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دوای تەواو بونی لێكۆڵینەوە زانیاری زیاتر دەخەنە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا