حكومەت لەسەر ئەدای پەرلەمانتاران نامەیەك بۆ پەرلەمان دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان كە بە بەشداریی چەند وەزیرێك بەڕێوەچوو، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كردو رایگەیاند: حكومەت سەرنج و تێبینی خۆی لە شێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێكی پەرلەمان دەردەبڕێت.

رۆژی سێشەممە 06-07-2021 سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە (28-06-2021)ی پەرلەمانی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە نامەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان لە كاری پیشەی خۆیان بە گشتی و بەدواداچوونی كاروباری دەزگای جێبەجێكردن و پەیوەندی هەردوولا و پشتگیریان بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەت و وەزیرەكان بەرز دەنرخێنێت، لە هەمانكاتدا سەرنج و تێبینی خۆی لەشێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێكی بەڕێزی پەرلەمان دەردەبڕێت، كە لە دانیشتنی ژمارە 61 لە رۆژی 28-06-2021 بەرامبەر بە تیمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئەنجامدا.”

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئامادەبوونی وەزیرەكان لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان كە زیاتر لە 18 كاتژمێری خایاند، دەڵێت: ئەم وەزیرانەی كە ئامادەبوون بە دڵسۆزی ئەو متمانەیەی لە پەرلەمان وەریانگرتووە، درێغیان نەكردووە لە ئەنجامدانی ئەرك و كارەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی، هەر لەم كابینەیەش زۆرترین ژمارەی وەزیر بەشداربوون لە دانیشتنی پەرلەمان و لیژنەكان، زۆربەی نووسراوەكانیان وەڵام داوەتەوە و بەردەوامیش دەبن لەم پەیوەندییە تەندروستە.”

رۆژی 28ی مانگی رابردوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حكومەت كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بەشێك لە پەرلەمانتاران رەخنەیان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم گرت بە تایبەتی لە بابەتی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا