نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار گەشتوونەتە کەربەلا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماری فەرمیی رۆژانە و کۆی گشتیی ژمارەی زیارەتکارانی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند گەیشتووەتە نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماری رۆژی 2ی مانگی ژمارەی هاتنی زیارەتکارانی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاوکردەوە، دەڵێت لایەنە پەیوەندارەکان ئاسانکارییان بۆ هاتنی زیارەتکاران کردووە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی (مونزرییە، زرباتییە، شیب، شلامچە، سەفەوان، مەندەلی، کەرکووک، قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف و فڕۆکەخانەی بەسرە).

ئەو کەسانەی لە رۆژی شەممەدا بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن هاتوون، ژمارەیان 508 هەزار و 108 کەس بووە، کە بە 8 هەزار و 308 ئۆتۆمبێل هاتوون.

لەبارەی کۆی گشتیی ژمارەی زیارەتکاران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات لە سەرەتای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێنەوە تائێستا ، سێ ملیۆن و 455 هەزار و 80 زیارەتکاری هاتوونەتە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا