زارا محەمەدی بەبێ ئەوەی داوای لێبوردن پێشکەش بە حکومەتی ئێران بکات ئازادکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کولتووری نۆژین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ پێشکەشکردنی داوای لێبوردن ئازادکرا.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا زارا محەمەدی ئەوەی ڕوونکردەوە، “بەبێ ئاگاداری خۆم دەستگیرکرام و بەبێ ئاگاداری خۆشم ئازادکرام، نە من و نە پارێزەرەکەم و نە خانەوادەکەشم داوای لێبوردنمان پێشکەش نەکردووە”.

وتیشی، وەکچۆن بەبێ ئاگادری خۆم دەستگیرکرام، ئاواش بەبێ ئاگاداری خۆم و لەناکاو ئازادکرام.

لە قسەکانیدا زارا جەختی لەوە کردەوە لەسەر بیروڕاکەی بەردەوام دەبێت و تا دوا ساتی ژیانی ئەو ڕێگایە بەرنادات کە بۆ بەرگریکردن لە مافی گەلی کورد و کوردستان گرتوویەتییەبەر.

ڕۆژی 16ی شوباتی 2020، لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گروپ و کۆمەڵە و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” زارا محەمەدی بە 10 ساڵ زیندانکردن سزادا، بەڵام دواتر دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمەکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکردەوە. رۆژی 08.01.2022 بۆ تەواوکردنی 5 ساڵ حوکمەکەی چووە زیندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا