لە سنوری دهۆك كەسێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە گوندی یەكمالەی كۆن لە سنووری رۆڤیا كەسێك كوژرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند، كێشەكە لە نێوان دوو برا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە ناوی (ن،ئـ) ە و خێزاندارە و منداڵیشی هەیە، پێشتر دوو برازای خۆی كوشتووە و ئەو رووداوەی ئەمڕۆش پەیوەندی بەوەوە هەبووە.

عەمید سەعدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند: رووداوەكە پەیوەندی هەیە بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كە بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

وتیشی: كێشەكە لەنێوان دوو برا بووە و یەكێك لە براكان بە ناوی (ن) پێشتر دوو برازای خۆی كوشتووە و هەڵهاتووە، دوای نزیكەی پێنج ساڵ لە رووداوەكە، ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە گوندەكەیان، بەو هۆیەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

تا ئێستا هیچ كەسێك بەتۆمەتی كوشتنی ئەو كەسە دەستگیرنەكراوە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا