روونکردنەوە لەبارەی بوونی درۆن لە ئاسمانی شاری سلێمانی دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەیەکە شەوانە بە بەردەوامیی دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری دەبیسترێت و ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردووە کە بەشێک لە هاوڵاتیان بە دەنگی درۆن ناوی دەبەن.

شەوی ڕابردو دەنگی فڕۆکەکان بۆ چەند کاتژمێرێک لە ئاسمانی شاری سلێمانی بە ڕوونی دەبیسترا پۆڵەتیک پرێس بەمەبەستی بەدواداچوونی دەنگەکە پەیوەندی بە بەرپرسێکی باڵای ئەمنییەوە کرد لە شاری سلێمانی و ئەو ڕایگەیاند ئەو دەنگانە دەنگی فرۆکەی چێکردنی سیستمی رادارە.

وتیشی: بە هەماهەنگی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقیی بووە و لەلایەن هاوپەیمانانەوە ناوە ناوە ساڵانە ئەم چێککردن و پشکنینە دەکرێت و هیچ پەیوەندی بە درۆنەوە نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا