د. عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. عەزیز گەردی نوسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیرانی 2022 لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوای مانەوەی بۆماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، د. عەزیز گەردی لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە کۆچی دوایی کرد.

عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە هەولێر لەدایکبووە، لە ناحیەی بەحرکەی نزیک شاری هەولێر بەتەنیا ژیانی بەسەربردووە و هاوسەرگیری نەکردوو.
بەگوێرەی یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی خاوەنی 200 کتێبی نوسراو و وەرگێرانە و هێشتا بەشێکیان چاپ نەکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا