بڕی 760 کیلۆ زەیتونی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهاوکاری خاوەنی زەتونەکەو لەناوچەی تایبەتی لەناوبردن 95 سەتڵ زەیتونی نەشیاو لەنابرا.

گۆران حەمە ئەمین، سەرۆکی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای (تیشنە)وە ئاگادارکراینەوە کە بڕێک زەیتونیان هەیەو ماوەکەی بەسەرچووەو بۆ خواردن نەشیاوە، راستەوخۆ لیژنەی لەناوبردن بە هاوکاری کۆمپانیاکە زەیتونەکەی لە شوێنی تایبەت لەناوبرد کە بڕی (760) کیلۆگرام بوو.

داواشی کرد، هەر کۆمپانیا یان کۆگا یان مارکێتێک مەواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو یان خراپبووی هەبێت و لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداربکاتەوە  هاوکاری شوێنەکە دەکرێت و سەرجەم خۆراک و مەوادە خراپبووەکە لەناودەبرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا