قائیمقامیەتی سەیدسادق: كەس لەسەر خۆپیشاندان دەستگیرنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایدەگەیەنێت دەنگۆی دەستگیركردنی گەنجان لە ناو قەزای سەیدسادق دوورە لە راستییەوە و بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزییە.

لە راگەندراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، سەبــارەت بــە دەنگــۆی دەسـت گیركردنــی گەنجـــان لـە ناو قـــەزای سیدســـادق لە لایــەن هەندێك لە كــەس و لایەنــی سیاسی و پەیــج و ئەكاونتــی فیك و ساخــتە لــە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتـی پیلان بۆ داڕێــژراو و سەر لە بەری دوورە لە ڕاستیەوە، تەنها ئامانج لە هاندانی گەنجان و دروستبوونــی گـــرژ و ئاڵــۆزیە و ســوتان و كاولكــاریە لە قــەزاكـەدا .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ڕای دەگەیەنین هــەر خێزانێك لــە ناو قــەزای سیدسـادق هـەر كەسێك یان ئــەندامێكـی خێزانــەكەی و گەنجێكیان دەســتگیركــراوە لە سەر خۆپیشاندان دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا