پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای جیاكردنەوەی 90.6% ی دەنگەكان، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كەوتە خولی دووەمی هەڵبژاردن.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رێژەی جیاكردنەوەی 90.6%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیای بڵاوكردەوەو رەجەب تەیب ئەردۆغان رێژەی 49.9 ی دەنگەكانی بەدەستهێناو كەمال كڵیچدارئۆغڵو 44.4%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
هاوكات بەپێی جیاكردنەوەی 87.53% دەنگەكان بۆ پەرلەمانی توركیا، پارتی چەپی سەوز 8.57% پارتی داد و گەشەپێدان 35.80٪، جەهەپە 24.81٪، مەهەپە 10.45٪، پارتی باش 9.95٪ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.
رۆژی یەكشەممە14_5_2023 پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا لە سەرتاسەری توركیا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی یاساكانی ئەو وڵاتە، ئەگەر هەر كاندیدێكی سەرۆكایەتی لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 50%ی دەنگەكانی بەدەستنەهێنا، ئەوا لە 28ی ئەم مانگە خولی دووەمی هەڵبژاردن لەنێوان ئەو دوو كاندیدە بەڕێوەدەچێت كە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.