هێزی ئاسمانی سوپا هێرشیان بۆ سەر داعش ئەنجامدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتە بێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، ئۆتومبیلێکی داعشیان تەقاندەوەو دوو چەکداری داعشیان کوشت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی لیوا یەحیا ڕەسول ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر داعش، دوو چەکداری داعشیان کوشت و ئۆتومبیلەکەیان تەقاندنەوە.

لیوا ڕەسول لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپا توانیان دووچەکداری داعش بکوژن و ئۆتومبیلێکشیان بتەقێننەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی لێکۆڵینەوەو پشکنین بووە، لە ناو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئەنبار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا