حكومه‌تى عێراق له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌توانێت ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بكات

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:”له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى دڵنیامانكردنه‌وه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆژه‌ یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى په‌سه‌ند ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ حكومه‌ت ده‌توانێت ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بكات”.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”داوامانكرد له‌ حكومه‌ت له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ بكات، چونكه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا”.

باسى له‌وه‌شكرد، تا كاتى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 پشكى كورد له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ جێگیركراوه‌، حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى خۆى، ده‌بێت پشكى هه‌رێمیش بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.

شیروان میرزا ئةوةشيخستةرِوو، رۆژى سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایى بدات له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندبوون له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى حكومه‌ت قه‌رزى ده‌كات.

لةلايةكي ديكةوة مستةفا كازمي لةتويتةري خؤي لةدواي كؤبوونةوةكة رِايطةياند، “خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە”.

حكومه‌تى عێراق داواى 41 ملیار دینارى كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، په‌رله‌مانیش ئه‌و بڕه‌ به‌زۆر ده‌زانێت و تا ئێستا ره‌زامه‌ندى نه‌داوه‌ له‌سه‌رى.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا