دزەیی: پێویستە عێراق رێگری لەو هێرشانە بكات كە دەكرێنە سەر هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێرشانەی لە رێگەی موشەك و درۆنەوە دەكرێنە سەر هەرێم نیگەرانی دروستكردووەو حكومەتی عێراق بەرپرسی یەكەمە تا رێگە نەدات دەستدرێژی بكرێتە سەر كوردستان.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئەو دەستدرێژیانەی كە لەسەر هەرێمی كوردستان كراوە چ بە موشەك و چ بە درۆن نیگەرانی لێكەوتوەتەوە.

دەشڵێت، ” هەرچەندە زانیاری لەبەردەست بووە سەبارەت بە كەسانێك كە لەپشت رووداوەكانەوە بوون، بەڵام بەداخەوە ئەو لیژنە هاوبەشانەی لەنێوان هەولێر و بەغداد پێكهاتووە بۆ بەدواداچوون و دیاریكردنی لایەنەكانی پەیوەست بەو روداوانەوە هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوەكان پێویستیان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

سەفین دزەیی باس لەوەدەكات، حكومەتی عێراق بەرپرسی یەكەمە لە سنوردانان بۆ ئەوەی رێگری لەو دەستدرێژییانەی سەر هەرێم بكات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک