ئەم بابەتە 95 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی شه‌نگال كرد، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێز ڕه‌وانه‌ی ئه‌و قه‌زایه ده‌كات.
بۆ دووه‌مجار له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا، هێزێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شه‌نگال جوڵه‌ی پێكرا.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، هێزه‌كه سه‌ر به فه‌وجی سێیه‌می حه‌شدی شه‌عبییه و به‌ئاگاداری فه‌رمانده‌یی كه‌رتی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی جوڵه‌ی پێكراوه.
ناردنی هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 9ـی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو ڕێككه‌وتنی شه‌نگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژۆكرا، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جگه له پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، هیچ هێزێكی دیكه نابێت له شه‌نگال بوونی هه‌بێت.
ناردنی هێزی نوێی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه، توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر شه‌نگال ده‌كات.