پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لێدوانی هه‌ڵه و سه‌رلێشێواندنی هاووڵاتیان، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنه به كۆرۆنا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه “لێدوانی هه‌ڵه و سه‌رلێشێواندنی هاووڵاتیان، دژایه‌تی ڕێكار و ڕێنماییه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی كۆرۆنا، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنه به‌م نه‌خۆشییه”.
له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارده‌كرێت، ته‌نانه‌ت پارێزگای سلێمانی ئێستا یه‌كه‌م پارێزگای عێراقه له‌ڕووی زۆری ڕێژه‌ی مردن به‌و ڤایرۆسه.
دكتۆر گۆران عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕ له سیستمی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێك له پزیشكه چالاكاكان له‌بواری پێدانی ڕێنمایی زانستی له‌باره‌ی كۆرۆناوه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌رقاڵی پاساوهێنانه‌وه‌ی لاوازه ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان ڕووده‌دات، په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه وه‌زیری ته‌ندروستی باسیده‌كات”.
د. گۆران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاستبێت و هاووڵاتیان سه‌ریان لێشێوابێت و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن، ئه‌وا ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه كه نه‌یتوانیوه هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی به‌رفراوان بۆ ئه‌م بابه‌ته جیهانییه گرنگه ئه‌نجامبدات.
ئه‌و پزیشكه باسی له‌وه‌شكرد، “بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی ئه‌وه ناكات شكستیانهێناوه له‌وه‌ی بتوانن ته‌نانه‌ت موچه‌ی ته‌ندروستكاران دابینبكه‌ن، وه‌كچۆن شكستیانهێناوه له‌وه‌ی بتوانن ئۆكسجین و چاره‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا بۆ تووشبووه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن”.
ئه‌و پزیشكه پێیوایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاتێك ده‌توانێت گله‌ییه‌كانی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان بكات و به پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان تۆمه‌تباریان بكات.