زانا ئەتۆمییەكەی ئێران بەچی كوژرا؟

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
بەپێی قسەی بەرپرسانی ئێران، هەینی رابردوو، موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران لەڕێی چەكی رەشاشەوە، كە لە دوورەوە كۆنتڕۆڵكرابوو كوژرا، ئەگەر ئەم بۆچوونە راست بێت ئەوا ئەو رێگای كوشتنە دەبێتە رێگایەكی باو بەتایبەت، كە یەكەمجار نییە ئەم شێوازی هێرشكردنە بەكارهێنرابێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فارسی ئێران، كوشتنی فەخریزادە لە مەودایەكی دوور و لە ژووری كۆنتڕۆڵەوە جێبەجێكراوە، كە دەوترێت ئەو ژوورە لەژێر دەستی ئیسرائیلدایە، بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك لە شوێنی رووداوەكەدا بوونیان هەبووبێت.

كوشتنی فەخریزادە لە مەودایەكی دوور و لە ژووری كۆنتڕۆڵەوە جێبەجێكراوە

ئەم هەواڵەی ئاژانسی فارس پێچەوانەی راپۆت و هەواڵی میدیاكانی دیكەی ئێران بوو، كە دەیانوت گوایە ژمارەیەك سەرباز لە شوێنی رووداوەكەدا بوون و تەقەیان لە فەخریزادە كردووە.

تەكنەلۆجیای كۆنی هاوچەرخ
چەكی دوورمەودا مێژوویەكی درێژی هەیە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ جەنگی دووەمی جیهانی، فڕۆكەی بی ٢٩ سوپەرفۆرترێس ” B29 Superfortress” یەكەم فڕۆكەی ئاڵوگۆڕی سەربازان بوو بە پێنج تاوەر، كە لە خاڵە جیاجیاكانی سەر فڕۆكەكە هەبوون بە تۆڕێكی ئاوێنەیی، كە بەسترابوون بەو كۆمپیوتەرانەی لە وێستگەی بینیندا كاریان پێدەكرا.

كاتێك ئەو كەسەی رەشاشەكە كۆنتڕۆڵ دەكات پەنجە دەنێت بە دوگمەی رەشاشەكە، كۆمپیوتەرە سەرەتاییەكە، كە لەو كاتەدا وەك سیستمی ناوەندیی ئاگركوژێنەوەش بەكارهێنراوە و لەلایەن كۆمپانیای جەنەرال ئەلیكتریك بەرهەمهێنراوە، دەست دەكات بە گۆڕینی ئاراستەی تەقەكردنەكە بۆ شوێنی مەبەست و داواكراو.

ئەو تاوەرانە لەسەر فڕۆكەكە جێگیركرابوون، هەریەكێكیان دوو رەشاشی عەیارە ٠،٥٠ی لەسەر بوو، كە یەكێكیان توانی حەوت شەڕكەری ژاپۆنی بە یەك جار بخاتە خوارەوە، ئەم بورجە دوورمەودایانە بەردەوام بوون لە بەكارهێنان هەتا دەرچوونی پێشوەختەی بۆمبهاوێژی “B52” كە سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكایە.

بەپێی راپۆرتەكە، كۆمپانیای كۆنگسبێرگ كە لە نەرویج بارەگای هەیە، نزیكەی ٢٠ هەزار سیستمی دوورمەودای بەرهەمهێناوە، كە یارمەتیدەرن لە كارپێكردنی رەشاشی ٥٠ ملیمەتری و ٧،٦٢ ملیمەتری و بۆمبی دەستی لەگەڵ بژاردەی دیاریكردنی شەو و رۆژ و كامێرای وێنەگرتنی پلەی گەرمی، ئەم سیستمانە بەتەواوەتی جێگیركران بەجۆرێك، ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلەی رەشاشەكەی پێوە جێگیركراوە لەسەر رێگایەكی چاڵ و چۆڵ و خراپیش بڕوات، دەتوانێت پارێزگاری لە ئامانجەكەی بكات و بیپێكێت.

لە هەمان كاتدا جۆرە چەكێك دەركەوت كە تەواو جیاواز بوو لەو چەكانەی لە بازاڕی رەشدا مامەڵەیان پێوە دەكرا

لە هەمان كاتدا جۆرە چەكێك دەركەوت كە تەواو جیاواز بوو لەو چەكانەی لە بازاڕی رەشدا مامەڵەیان پێوە دەكرا، كە لە ساڵی ٢٠١٦ و لە راپۆرتێكی گشتی سوپای ئەمریكا كە بە پێنوسی رۆبەرت پینكەر و ئالما كیشاڤەرس و لەژێر ناونیشانی “چەكی قەناس و چەكی ئۆتۆماتیكی تیرۆرستی و چەكداری” نوسرابوو، باسی لێوەكرا.

بەپێی ئەو راپۆرتە، سوپای سوریای ئازاد، كە لە حەلەب و دەوروبەری كاردەكەن، یەكێك بوو لە دروستكەر و بەكارهێنەرە یەكەمەكانی چەكی تەكنەلۆجی، ئەم جۆرە چەكە گەیشتە دەستی شیعە و شەڕكەرە كوردەكانی هەرێمی كوردستانیش، جگە لەوان، گەیشتە دەستی كۆمەڵە چەكدارەكانی دیكەی وەك رێكخراوی چەكداری داعش، لەگەڵ ئەوەی تەكنەلۆجیاكە هێندە پێشكەوتوو نەبوو وەك ئەوانەی سوپای ئەمریكا، بەڵام لانیكەم كارا بوو.

پێدەچێت ئەم چەكە دوورمەودایانە، كە ئێستا لەسەر ئاستێكی بەرفراوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكاردەهێنرێن، سەرچاوەی ئیلهامی شەڕكەران بن، بەنمونە لەڕووی تاكتیكەوە، تەقەكردنێكی جێگیر و ورد دەستەبەر دەكەن، بە بێ ئەوەی هیچ فشارێكیان بخرێتەسەر، جگە لەوەش تایبەتمەندی ئەوەی هەیە كە مەترسی ناكەوێتە سەر ژیانی بكەرانی هیچ هێرشێك و ئامانجەكەش دەپێكرێت.

ئەم چەكە دوورمەودایانە ئێستا لەسەر ئاستێكی بەرفراوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەكاردەهێنرێن

یەكێكی دیكە، لە تایبەتمەندییەكان ئەوەیە ئەستەمە شوێنپێی بەكارهێنەری چەكە ئۆتۆماتیكییەكان دیاریبكرێت، بەنموونە ئاژانسەكانی ئێران باسیان لەوەكرد، لەدوای ئەوەی چەكە دوورمەوداكە لە دووری ١٥٠ مەتر چەند جارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلەكەی فەخریزادە كردووە و برینداری كردووە، ئەو بۆمبە گەورەیەی لە ئۆتۆمبێلەكە بەسترابوو كە رەشاشەكەی لێجێگیر كرابوو تەقیوەتەوە و هیچ بەڵگەیەكی نەهێشتووەتەوە تا بزانرێت كێ بكەری كوشتنی فەخریزادە بووە.

تایبەتمەندی ئاشكرانەكردنی پێناسی بكەرەكان رێك ئەو خاڵەیە كە زۆرێك لە وڵاتانی هانداوە لەوانەش ئێران كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاربهێنن لەبری فڕۆكەی ئاسایی.

لە ئێستادا چەندین تەكنیكی نوێ لە بواری سەربازی و جەنگدا بەكاردەهێنرێت، شانبەشانی چەكی تەكنەلۆجی و ئۆتۆماتیكی، رۆژانە رۆبۆتە سەربازییەكانیش پەرەیان پێدەدرێت، بەڵام مانای ئەوە نییە كە دەستی مرۆڤ لە گۆڕەپانەكانی سەربازی پێویست نین بەڵكو ئەو رۆبۆتانە بۆ كاتی هەستیار و تایبەت بەكاردەهێنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا